سەنعان عەبدوڵڵا: دەبێت هەمووان دوای بانگەشە پۆستەر و فلێکسەکانیان هەڵگرنەوە

04.11.2025
جەماوەر نیوز
وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند : پاش کۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن، چاودێریی تەواوی پاککردنەوەی ژینگەی دوای بانگەشەکە و لابردنی سەرجەم فلێکس و پۆستەرەکان دەکەین.
سەنعان عەبدوڵڵا، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەرکی کۆمسیۆن و شارەوانییەکانە  چاودێری لابردنی کەرەستەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن، چونکە کۆکردنەوەی ئەو پاشماوانە تێچووی زۆر لەسەر حکوومەت دروست دەکات.
دەڵێت:  دەبێت لە ماوەی 30 ڕۆژدا تەواوی ئەم پاشماوانەی بانگەشەی هەڵبژاردن لاببرێن.
وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان وتیشی: نووسراومان بۆ سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کردووە ڕەچاوی ژینگە بکرێت لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، بەتایبەت لە دانەنانی  پۆستەر لەسەر دارودرەختەکاندا و بەکارهێنانی کەژاوەی ئۆتۆمبێل کەزیانی بۆ پیسبوونی ژینگە هەیە.

بابەتی هاوشێوە