تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو نزیکەی 23هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون

02.12.2025
جەماوەر نیوز



تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو 22,859 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویکردەوە، لە ماوەی مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری 22,859 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاریی نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 2,905 منداڵیش داغڵكراون.
دەشڵێت، لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵان 876 حاڵەتی سكچون و رشانەوە و وشكبوونەوە و 827 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون، 304 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 106 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 132 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 218 منداڵ لە بەشی نەبەكام داغڵكراون.
تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری 19,830 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 474 سۆنەر و 118 ئیكۆ و 32 نازور ئەنجامدراون و 475 تیشك گیراوە.

بابەتی هاوشێوە