پلانێكی تیرۆرستانی داعش لە كەركوك پوچەڵدەكرێتەوە

08.06.2017
جەماوەر نیوز
چاودێر نیوز: شه‌وی ڕابردوو 7-6-2017 هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعشیان له‌ باكووری كه‌ركوك پوچه‌ڵكرده‌وه.
سەرچاوەیەك لە ئاسایشی یه‌كێتی لە كه‌ركوك رایگەیاند، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر به‌ هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك توانیان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش له‌ باكووری شاری كه‌ركوك پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه‌، كە تیرۆرستان ‌ به‌نیازبوون ڕه‌وانه‌ی ناو شاری كه‌ركوكی بكه‌ن و بیته‌قێننه‌وه.
سەرچاوەكە‌ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوو تیرۆرستیان دەستگیركراون و سێ تیرۆرستەكەی دیكە هەڵهاتوون، لەئێستادا هێزەکانی دژەتیرۆرو ئاسایش هەڵمەتێکی گەڕانیان لە ناوچەکدا دەستپێکردووە بەمەبەستی دەستگیرکردنی تیرۆرستەكانی دیکە.
وتیشی، هێزەكانی دژەتیرۆر توانیان شكست بەو پیلان و كردەوە تیرۆریستیەی تیرۆرستانی داعش لەو گوندە بهێنن و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكەش پاش ئەوەی دەستی بەسەرداگیرا، توانرا بێ زیان  پوچەڵ بكرێتەوە.
بەوتەی سەرچاوەكە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری ئۆپڵ بووەو پێنج تیرۆرستی تێدابووە، جگە لەوەی بۆمبڕێژکراو بووە، تیرۆرستەكانیش پشتێنی بۆمبڕێژکراویان پێبووە.



زۆرترین خوێندراو