ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
چاو‌دێر نیوز: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8-6-2017، سوپای بورما ڕایگه‌یاند كه لاشه‌و پاشماوه‌ی ژمارەیەك لە سەرنشینانی فڕۆكه ونبووه‌كه‌ی میانمار كه‌دوێنێ بە 122 سه‌رنشینه‌وه ونبوو، له‌ده‌ریای ئه‌ندامان دۆزرایەوە.
به‌پێی وته‌ی سه‌ربازانی بورما كه‌له‌په‌یجی رەسمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فه‌یسبوك ئاماژه‌یان پێكردوە، سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌كه بریتیبوون له 14 تاقم كه پێكاتبوون له 106 سه‌ربازو هەندێك لە ئه‌ندامانی خێزانەكانیان كە منداڵیشیان تێدابووە. جێی ئاماژه‌یه فڕۆكه‌كه له(مێیك)ه‌وه به‌ره‌و (یابگۆن) به‌ڕێكه‌وتووه، وه‌هه‌روه‌ها پارچه‌ی فڕۆكه‌كه له كه‌ناری‌ده‌ریای داوێی دۆزرانەوە.
سه‌رچاوه‌كانی هەواڵ ئاشكرایدەكەن، له كه‌ناری‌ده‌ریای داوێی، سه‌ربازانی بۆرما لاشه‌ی پیاو و منداڵێكیان دۆزیوەتەوە، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌ل و په‌لی دیكه‌ی ناو فڕۆكه‌كه، به‌ڵام لاشەی فڕۆكەكە بەتەواوی نەدۆزراوەتەوە.
به‌پێی وتەی سه‌رچاوه جیهانییه‌كان تا ئێستا هۆكاری دیارنه‌مانی فڕۆكه‌كه نه‌زانراوه‌و سوپا جیهانییه‌كانیش به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دوای لاشەكەیدا.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052