خولی یەكەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی فەرەنسا دەستیپێکرد

11.06.2017
جەماوەر نیوز
چاودێر نیوز: ئەمڕۆ  یەكشەممە 11-6-2017 خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا دەستیپێکرد.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ ره‌سمیه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، خولی یەکەمی پەرلەمانی فەرەنسا دوای 5 هەفتە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا دەستپێدەکات.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ هەڵبژاردنێکی هەرە گرنگ دادەنرێت، چونکە سەرۆکی فەرەنسا بەبێ زۆرینەی کورسی نێو پەرلەمان دەسەڵاتی ئەوەی نابێت راستەوخۆ کارەکانی بكات یان ئەو چاكسازییانەی بانگەشەی بۆ کردوون ئەنجامیان بدات.
بۆ ئەم هەڵبژاردنە 7 هەزارو 882 کاندید هەن، 428 یان سەر بە پارتەکەی ماکرۆنن، زۆربەی زۆریشیان گەنجن و نیوەشیان ژنن، لەو هەڵبژاردنەدا 47 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بۆ ئەو مەبستەش 66 هەزار بنکەی دەنگدان کراونەتەوە، بەراورد بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا پێشبینی ئەوە دەکرێت رێژەی بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەدا کەمتر بێت. 
هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا هەموو 5 ساڵ جارێک، دوای زیاتر لە مانگێک بەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەدا بەڕێوەدەچێت، خولی دووەمیش لە 18ی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت.
 لەو هەڵبژاردنەدا 17 پارت و لایەنی سیاسی بەشدار دەبن، بەپێی پێشبینییەکانیش كه‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته‌ ئاماژه‌یان پێكردووه‌، پارتەکەی ئیمانوئێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا نزیکەی 300 کورسی بەدەستدەهێنێت.


زۆرترین خوێندراو