هێزەئەمنییەكانی لە دواین گەڕەكی رۆژئاوای موسڵ روبەڕووی داعش دەبنەوە

11.06.2017
جەماوەر نیوز
چاودێر نیوز: سەرچاوە سەربازییەكانی عێراق ئاماژە بۆئەوەدەكەن لە  پێشڕەوییەكانیان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی دواین گەڕەكی رۆژئاوای شاری موسڵ بەردەوامن، ئەوەش دوای چەند مانگێك لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ.
دوێنێ 10-6-2017 هێزە ئەمنییەكان بەشتیوانی فڕۆكەجەنگییەكانی هاوپەیمانان توانیان گەڕەكی زەنجیل لە ژێر دەستی تیرۆرستانی داعش لە رۆژئاوای موسڵ بەتەواوی كۆنترۆڵبكەنەوە.
سەرچاوەیەكی سەربازی عێراق بە سكای نیوس-ی راگەیاندوە، هێزە عێراقییەكان لە هێرشەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەرەكی شیفا كەدواین گەرەكی ژێر دەسەڵاتی داعشە لە موسڵ بەردەوامن.
ئەو سەرچاوەیە رونیشیكروەتەوە، لە ئێستادا تیمە ئەندازیارییەكان لەگەڕەكی زەنجیل بەدوای پاشماوەی تیرۆرستاندا دەگەڕێن و لەهەوڵی پوچەڵكردنەوەی بۆمبە چێندراوەكان و  رزگاركردنی هاووڵاتیانی گەڕەكەكەن لە مەترسی بۆمبەكان.
بەیانی دوێنێ لەشارۆچكەی شەرگاتی باشووری موسڵ لە هێرشێكی تیرۆرستانی داعش 38 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتی مەدەنی كوژران و 40 كەسی دیكەش برینداربوون.
هەر دوێنێ  بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان و هێزە عەشایەرییەكان، هێزە ئەمنییەكان توانیان شارۆچككە كۆنترۆڵبكەنەوە.

رۆژی 17ی تشرینی یەكەمی 2016 سوپاو هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە هاكاری هێزەكانی پێشمەرگەو پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكان بەفەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی هێزە چەكدارییەكانی عێراق ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی رۆژهەڵاتی شاری موسڵ دەستیپێكردو لەماوەی سێ مانگدا توانرا ئەو بەشە بەتواوەتی كۆنترۆڵبكرێتەوە.


زۆرترین خوێندراو