سێیه‌م گه‌ڕه‌كی ره‌قه‌ ڕزگاركرا

11.06.2017
جەماوەر نیوز
چاودێر نیوز: ئه‌مڕۆ  گەڕەکی ڕۆمانیی شارۆچكەی رەقە بەتەواوی لە تیرۆرستانی داعش پاککرایەوە. 
کاتژمێر 10:30بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 11-6-2017 هێزەکانی سوریای دیموکرات گەڕەکی (ڕۆمانی)یان لە ڕۆژئاوای ڕەقە لە ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ڕزگارکرد.
 هەر لە چوارچێوەی ئەو شەڕەدا شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ڕۆمانی 11 تیرۆرستی  داعش کوژران کە سەركردەیەكی تیرۆرستان بەناوی (ئەبو خەتابی تونسی)ش لەناویاندابوو. 
له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دوو گەڕەکی مشلەب و سەباحییەیان لە ژێر ده‌ستی تیۆرستان ڕزگارکرد.

جێی ئاماژەیە پێش نیوەرۆی رۆژی 6-6-2017 تەڵال سلۆ وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوەندی شاری ڕەقەی ڕاگەیاند.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد كە هێرشەكە لە باكوور، رۆژهەڵات، رۆژئاوای شارەكەوە دەستیپێكردوە. 
هەروەها سلۆ باسی لەوەكرد كە هێزەكانیی  هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ولایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لە رێگەی هێرشە ئاسمانییەكانیانەوە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە هاوكاریكردنی هێرشە زەمینیەكانی هێزەكانیان.
دوپاتیشیکردەوە شاری رەقە لە ھەموو لایەکەوە گەمارۆدراوەو ھێزەکانیان پێشڕەوییان بەرەو ناوەندی شارەکە دەستیپێکردوە.


زۆرترین خوێندراو