ئۆجەلان رەگەزنامەی ئەوروپی وەردەگرێت

11.06.2017
جەماوەر نیوز
چاودێر نیوز: شارەوانی بێنرۆلای سەربە هەرێمی تۆرنتۆی ئیتاڵیا رەگەزنامەی فەخری بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری دەستگیركراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بەخشی.
شارەوانی شاری بێنرۆلا رایگەیاند ئەو بڕیارە وەك  پشتگیری بۆ ئەزموونی گەلی گورد لە بەدیهێنانی مافە نەتەوایەتییەكانی سەرچاوەی گرتووە.
وتیشی، راستە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەئێستادا زینندانیكراوە بەڵام گەلی كورد رۆڵی باشی بینیوە لەڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش.
جێی ئاماژەیە شاروانی بێنرۆلا پێشتر لەگەڵ شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان رێككەوتنی ئاشتی و دۆستایەتی ئیمزاكردوە.

زۆرترین خوێندراو