ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا ڕاگەیەندرا

12.06.2017
جەماوەر نیوز

چاودێر نیوز: ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا ڕاگەیەندراو  پارتەکەی ئێمانوێل ماکرۆن، زیاتر لە ٣٢%ی دەنگەکانی قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەتەوەیی فەرەنسای بەدەستهێناوە.

ئەنجامەکانیش بەم شێوەیە بوو: پارتی بۆپێشەوە ٪٣٢.٢ ، پارتی کۆمارییەکان ٢١.٥%، بەرەی نیشتیمانی ١٤%، بەرەی چەپ١١%، پارتی سۆسیالیست ١٠.٢، پارتی کۆمۆنیست ٣%، پارتی سەوز ٣%، پارتی ڕابوونی فەڕەنسا ١% ڕێژەی بەشداربووان لە هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی نەتەوەیی فەرەنسا ٤٨.٧% بووە کە ئەو ڕێژەیە بەرواورد بە ٥٧.٢%ی ساڵی ٢٠١٢، زیاتر لە ٩%ی دەنگەکانی دابەزیوە، حزبی کۆماری بۆپێشەوە بە سەرۆکایەتی ئێمانوێل ماکرۆن، تازە دامەزراوەو کاندیدەکانی بریتین لە (خوێندکارەکان، خانەنشینەکان، وەرزشکارەکان و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا)،  پارتی (بۆپێشەوە) تەنیا ساڵێک و مانگێکە لەلایەن ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دامەزراوە، توانی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەڕەنسا ٦٦.١%ی دەنگەکان بەدەستبھێنێت.


زۆرترین خوێندراو