جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
ژن‌و مێرد به درێژاى ئه‌و ماوه‌یه‌ى ژیان که له کاته‌کانى خۆشی‌و ناخۆشى به‌یه‌که‌وه‌ن‌و شاره‌زاى یه‌کترى ده‌بن، ته‌واوى ئه‌م شاره‌زاییه له‌ڕووى زمانى جه‌سته‌و هه‌ست‌و ڕه‌فتاره‌وه کاریگه‌رى به جۆرێک له‌سه‌ر ژیانى یه‌کترى دروست ده‌که‌ن که ببنه هه‌مان وێنه‌ى یه‌کتری.
سایتی(دوات ئۆنلاین) ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ژن‌و مێرد ماوه‌یه‌ى ژیانى هاوسه‌رێتیان زیاتر بێت‌و زیاتر به‌یه‌که‌وه بژین‌و خاڵى هاوبه‌شى ژیانیان زیاتر بێت ئه‌وه‌نده ڕه‌فتاریان له یه‌کترى ده‌چێت‌و له یه‌کترییه‌وه نزیکن.
ژماره‌ى ئه‌و ساڵانه‌ى که‌پێکه‌وه ده‌ژین: توێژینه‌وه‌کانى ده‌روونناسانى ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ژن‌و مێرد هه‌تا ساڵه‌کانى پێکه‌وه بوونى ژیانى هاوسه‌رێتیان زیاتر بێت ئه‌وه زیاتر وه‌کویه‌ک ده‌بن هه‌تا ئه‌گه‌ر له بچووکترین خاڵدا هاوبه‌ش بن به تێپه‌ڕبوونى 25 ساڵ به‌سه‌ر هاوسه‌رێتیاندا زیاتر تیایاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌سه‌رکه‌تووترده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ژن‌و مێردانه‌ى که ژیانى هاوسه‌رێتیان به شادی‌و خۆشى گوزه‌راندووه.
تێپه‌ڕاندنى ئه‌زموونه‌کانى ژیان به هاوبه‌شی: له‌ڕێگه‌ى شاره‌زایبوون له ژیان‌و هه‌ڵسوکه‌وتى یه‌کتریوئه‌زموونه‌کانیان به باشى ده‌توانن له یه‌کترى تێبگه‌ن ته‌نانه‌ت ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى زمانى جه‌سته‌و هه‌سته‌کانیانه‌وه ئه‌مه به‌رجه‌سته بکه‌ن هه‌موو ئه‌مانه له‌ڕێگه‌ى ئه‌و ماوه دوور‌ودرێژه‌ى ژیانیانه‌وه ده‌بێت، به جۆرێک ڕووخساریشیان وێنه‌ى یه‌کدى ده‌گرێت‌و هه‌ست به چرچ‌و لۆچیه‌کانى ده‌م‌و چاوى یه‌کترى ده‌که‌ن.
به جۆرێک سه‌رنجى ده‌دات هه‌ست ده‌کات خۆیه‌تی: هه‌ندێک له هاوسه‌ره‌کان به جۆرێک له ڕووخساریاندا به‌یه‌کده‌چن هه‌ست ده‌که‌ى که یه‌ک شێوه‌ن له دوو که‌سدا.
له‌یه‌کچوونى سیسته‌مى به‌رگریان: سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌رى شێوه‌ى ژیانه‌وه، بۆ نموونه شێوازى نان خواردن، وه‌رزش کردن هاوسه‌رانێک که ساڵانێکى ته‌مه‌نیان به‌یه‌که‌وه‌ن ئه‌م سیسته‌مه‌ى به‌رگرى له‌شیان زیاتر به‌یه‌ک ده‌چێت. به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى که ئه‌م دوو که‌سه شێوه‌ى ژیان کردنیان به هاوبه‌شى ده‌گوزه‌رێنن.
چاولێکه‌رى کردن: ئه‌و ژن‌و مێردانه‌ى که تێگه‌یشتنیان هه‌بێت له شێوه‌ى ژیانى یه‌کتریوله زمانى جه‌سته‌ى یه‌کترى تێده‌گه‌ن، زیاترله هه‌ستى ئارامى تێده‌گه‌ن، به ووته‌ى ده‌روونناسان ئه‌و هاوسه‌رانه‌ى که وه‌کویه‌کن زیاتر چاوله‌یه‌کترى ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت له کاتى هه‌ندێک گۆڕانکاریدا که له ڕه‌فتاریاندا ده‌یکه‌ن بۆ نمونه ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان هه‌وڵبدات جگه‌ره ته‌رک بکات یان خواردنى ته‌ندروست بکاته ژه‌مه خواردنه‌کانى ئه‌وا ئه‌ویتریان ده‌یه‌وێت هه‌مان شت بکاته‌وه. ئه‌وه بزانن که له یه‌کچوون‌و گونجاندن گرنگترین شتن که نابێت فه‌رامۆش بکرێت له ژیانى هاوسه‌ریدا بۆئه‌وه‌ى عاشقى ژیانى یه‌کترى ببن‌و بتوانن خۆشبه‌خت بژین.