ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له کۆنفڕانسى (مهترسیییهکانى ماده هۆشبه‌ره‌کان و رێگاکانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى) به‌ڕێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود، سه‌رۆکى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌کان له په‌رله‌مانى کوردستان، وتارى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستانى پێشکه‌ش کردوو تیایدا مه‌ترسییه‌کانى ماده هۆشبه‌ره‌کان و بڵاوبوونه‌وه‌ى و ئاڵووده‌بوون پێیه‌وه خسته‌ڕوو.
ئه‌مه‌ش ده‌قى وتاره‌که‌یه:
به‌ڕێزان/ ده‌سته‌ى ئاماده‌کارو به‌ڕێوه‌به‌رانى کۆنفڕانسى (مه‌ترسییه‌کانى مادده هۆشبه‌ره‌کان و رێگاکانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی) له‌زانکۆى لوبنانى فه‌ره‌نسى و بزاڤى ئاشتى ناوخۆیى (بان)
سڵاوێکى گه‌رم...
دواى ده‌ستخۆشى بۆ ئه‌م کۆنفڕانسه که ده‌رباره‌ى پرسێکى گرنگ و هه‌نووکه‌یى و هاوکات ئاڵۆزى وه‌ک مه‌ترسیى ماده هۆشبه‌ره‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، ده‌بێت ئه‌و راستییه له‌به‌رچاو بگرین که‌ئه‌م پرسه له‌پاڵ ره‌هه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و ده‌روونییه‌کان، ره‌هه‌ندى سیاسیى هه‌یه‌و په‌یوه‌ندیداریشه به تاوانه رێکخراوه‌کانى وه‌ک گه‌نده‌ڵى و تیرۆر.
راپۆرته جیهانى و زانیارییه‌کان له‌باره‌ى به‌کارهێنانى ماده هۆشبه‌ره‌کان و خستنه‌ڕووى رێگاکانى دزه‌کردن و بازرگانیکردن پێوه‌یان به‌شێوه‌یه‌کى خێرا‌و فراوان، مایه‌ى مه‌ترسى و نیگه‌رانین و ئه‌رکى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و بهرلێگرتنیان له‌گه‌ڵ هه‌وڵه یاسایى و کۆمه‌ڵایه‌تییه لۆکاڵییه‌کان، پێویستیى به هه‌ماهه‌نگیى هه‌رێمى و زۆرجار نێوده‌وڵه‌تیش هه‌یه.
گرفتى به‌کارهێنانى ماده هۆشبه‌ره‌کان و ئاڵووده‌بوون پێیان، له‌مه‌ترسیدارترین کێشه‌و گیرۆده‌بوونه ده‌روونى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه که مرۆڤایه‌تى ناسیویه‌تی، ئه‌مه‌ش به تێڕوانین له زیانه مادى و گیانى و گرفتارییهکانى ئه‌و ده‌رده مه‌ترسیداره به‌دیار ده‌که‌وێت.
هیوادارم کۆنفڕانسه‌که‌تان به پێشکه‌شکردنى توێژینه‌وه‌ى زانستى و مه‌یدانی، هه‌موو هۆکاره بایۆلۆژى و ده‌روونى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى به‌کارهێنان و ئاڵووده‌بوون شیبکاته‌وه‌و رێگاى زانستى له بواره‌کانى په‌روه‌رده‌و هۆشیاریى خێزان و کۆمه‌ڵگه‌و رۆڵى دامه‌زراوه گشتییه‌کان و یاسا‌و ته‌ندروستى و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردن پێشنیاز بکات، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى به‌کارهێنان و مامه‌ڵه‌و بازرگانى پێوه‌کردن.
ئێمه‌ش له په‌رله‌مانى کوردستان به بهرچاوڕوونییهوه کاربکه‌ین بۆ به‌هێزکردنى دامه‌زراوه نیشتمانییه‌کان له‌و بواره‌داو ته‌شریع و ته‌عدیلکردنى یاساى پێویست که له‌گه‌ڵ قۆناغه‌که‌و قه‌باره‌ى کێشه‌که‌و گۆڕانکارییه خێراکانى شێوازى به‌رهه‌مهێنان و مامه‌ڵه‌و بازرگانى پێوه‌کردن و به‌کارهێنانى بگونجێت و کاریگه‌ریى پێویستى هه‌بێت. ئه‌مه‌ش پێویستیى به کارى هه‌مه‌لایه‌نه‌و ئامار و داتاى ورد و ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌یه.
دووباره ده‌ستخۆشیى ئه‌م کۆنفڕانس و کاره گرنگه‌تان لێده‌که‌ین و هیوادارین دامه‌زراوه ئه‌کادیمى و زانستییه‌کان له‌وباره‌یه‌وه هاوکارو یاریده‌ده‌ر بن.
هه‌ر شاد‌و سه‌رکه‌وتوو بن..
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052