سه‌فین كانه‌بی : دیار ڕه‌حمان خزمه‌تی زۆری وه‌رزشی كوردستانی كردووه‌

11.05.2019
جەماوەر نیوز
ڕۆژی هه‌ینی 10ی ئایار له‌ گه‌ڕی 26ی خولی یانه‌ نایابه‌كانی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی قوه‌ جویه‌ی كرد و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ یه‌كسان بوو بێ گۆڵ بۆ هه‌ردوولا.
 هه‌ولێر له‌ كۆی 26 یاریی رابردوو، 7 بردنه‌وه‌، 8 یه‌كسانبوون و 11 دۆڕانی هه‌یه‌، ته‌نها 20 گۆڵیشی كردووه‌.
پاره‌ی بلیتی یاریه‌كه‌ بۆ دیار ڕه‌حمانی یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر دابینكرا و لای خۆیشیه‌وه‌ سه‌فبن كانه‌بی، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌ په‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاندهـەموومان لەسەر ئەوە هاوڕاین، کە هـەموو شتێکی باش و چاک شایستەی دیار رەحمانە، وەرزشی کوردستان قەرزاری قاچەکانی دیۆ خۆشەویستە، چونکە ئەو زۆر خزمەتی وەرزشی کوردستان کرد.
ناو براو هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ه‌ وەک رێزلێنانێک بۆ خزمەتەکانی دیۆ، بە بڕیاری دەستەی کارگێری یانەی هەولێر، سەرجەم داهاتی پلیتەکانی یاری نێوان هەولێر و قوەی جەوییە لە خولی نایابی عێراق، پێشکەش بە دیۆ کرا.
سه‌فین كانه‌بی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ هەرچی لە توانای ئێمە بێت بۆ دیۆی هەمیشە ئازیز دەیکەین، داوا لە خوای گەورەش دەکەین، بۆ خاتری ئەم مانگە پیرۆزە شفای عاجل بۆ کاکە دیۆ بنێرێت.

زۆرترین خوێندراو