15 ملیۆن دۆلاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای دهۆک تەرخانکرا

12.05.2019
جەماوەر نیوز
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 15 ملیۆن دۆلاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای دهۆک و قەزای سۆران تەرخانکرد. 
بەپێی نووسراوێک كه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ ئەمڕۆ یەکشەممە 12ئایار ئاراستەی وەزارەتی کارەبا کراوە و واژووی نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌ و تێداهاتووه‌ "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی رازین بە تەرخانکردنی گوژمەی 15 ملیۆن دۆلار بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بار زۆری لە پارێزگای دهۆک و قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر بە راکێشانی هێڵی (KV 132) بۆ پارێزگای دهۆک بە درێژایی 38 کیلۆمەتر و گۆڕینی تەلی گەیەنەری هێڵی (132 KV )ی نێوان وێستگەی (شەقڵاوە - سۆران) بە درێژایی 55 کیلۆمەتر، چونکە بەم هێڵەی هەیە ناتوانن پشکی خۆیان وەک پێویست وەربگرن و لەبەرئەوەی کێشەی کارەبای دهۆک کێشەیەکی ئاڵۆزە، بۆیە رەچاوی ئەم حاڵەتە بکەن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا و رێکاری پێویست ئەنجام بدەن بەپێی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان ژمارە (2) ی ساڵی 2016 ".

زۆرترین خوێندراو