عێراق نێوه‌ندگیری له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌كات

21.05.2019
جەماوەر نیوز
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند عێراق جێگره‌وه‌ی ستراتیژی دیكه‌ی داناوه‌، بۆ ئه‌و كاته‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن گه‌رووی هورمز داده‌خرێت.
ناوبراو وتیشی عێراق له‌ قۆناغی ئاڵوگۆڕكردنی نامه‌ و په‌یامه‌كانه‌ له‌ نێوان واشنتن و تاران، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ هێور ببێته‌وه‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی و ئه‌مه‌ریكا، دوو شاندی جیاوازمان ره‌وانه‌ی تاران و واشنتن كردووه‌.
جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرده‌وه‌، كه‌ دووه‌م رێڕه‌وی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقن بۆ گه‌یشتن به‌ بازاڕی وزه‌ی جیهانی.

زۆرترین خوێندراو