له‌ قه‌زای شاره‌زوور خولی شه‌وانی ڕه‌مه‌زان بۆ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

22.05.2019
جەماوەر نیوز
خولی شه‌وانی ڕه‌مه‌زان بۆ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی قه‌زای شاره‌زوور به‌ چاودێری ڕزگار غه‌فور،قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌ خوله‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان تێدابه‌شدارن.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رپه‌ره‌شتیاری خوله‌كه‌ به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند خوله‌كه‌ به‌ شێوه‌ی دوو دۆڕاوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
وتیشی زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی قه‌زای شاره‌زوور له‌ خوله‌كه‌دا به‌شداریان كردووه‌ و پێویسته‌ فه‌رمانگه‌كان كارمه‌ندانی خۆیان له‌ یاریه‌كاندا ئاماده‌بێت.
سه‌رپه‌ره‌شتیاری خولی شه‌وانی ڕه‌مه‌زان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ گرنگه‌ بۆ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌و پێیه‌ی كه‌ له‌ رۆژانی ڕه‌مه‌زان سه‌رقاڵی كاری ڕۆژانه‌ی خۆیانن و له‌شه‌ویشدا گرنگه‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا كاتێك بڕه‌خسێنرێت بۆ وه‌رزشكردن.

زۆرترین خوێندراو