چاودێرى نرخ و کوالێتى کاڵاوشمه‌که‌کان ده‌کرێت

22.05.2019
جەماوەر نیوز
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى چاودێرى بازاێ‌ له‌ڕوى نرخ و کوالێتى کاڵاوشمه‌که‌کان ده‌کات، نوێنه‌رى چاودێرى بازرگانى له‌ لیژنه‌کان ده‌ڵێت؛ سه‌رپێچیکارانى گرانفرۆشى روبه‌روى رێکارى یاسایى ده‌کرێنه‌وه‌‌.

سالار مسته‌فا، نوێنه‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى رایگه‌یاند؛ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان له‌ڕێى نوێنه‌ره‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانی، رێگرى له‌ به‌رزکردنه‌وه‌‌ى نرخى کاڵاوشمه‌که‌کان و گرانفرۆشى ده‌کات و هه‌رشوێنێک سه‌رپێچى بکات رێکاریى یاسایى به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ ‌به‌ر.

ده‌رباره‌ى دیاریکردنى نرخى کاڵاوشمه‌ک له‌مانگى ره‌مه‌زاندا وتی؛ نرخى مانگه‌کانى پێشوو کراوه‌ به‌بنه‌ماى دیاریکردنى نرخ له‌ مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزدا، نرخه‌کانى هه‌ریه‌ک له‌ خوارده‌مه‌نیه‌کان وشه‌که‌ و گۆشت و چه‌ره‌سات و شیرینى و کاڵاو شمه‌که‌کانى تر له‌و مانگانه‌ى پێشودا چۆن بووه‌، پێویسته‌ له‌ مانگى ره‌مه‌زانیشدا هه‌مان نرخى بێت.

وتیشی: هه‌ر دوکان و بازرگانێک زانیارى سه‌رکاڵاوشمه‌که‌کان بگۆڕێت، ده‌ستکارى لیبڵه‌کانیان بکات و ناوى کاڵایه‌ک بگۆڕێت بۆ کاڵایه‌کى ترى به‌ناوبانگ، فێڵى بازرگانیه‌ و له‌ دادگا په‌ڕاوى یاسایى بۆ ده‌کرێته‌وه‌.

نوێنه‌ره‌که‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى سلێمانى له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌کان داواله‌ هاوڵاتیان ده‌کات، له‌کاتى هه‌بونى سه‌رپێچی، گرانفرۆشى و گۆڕێنى لیبڵى کاڵاوشمه‌که‌کان له‌ڕێێ ژماره‌ (07708677777) یاخود لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى (قائیمقامیه‌تى سلێمانی) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو