ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرێت

28.05.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 28ی ئایار په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌لبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم
له‌ كارنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیشدا هاتووه‌ کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی كوردستان ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو پێنج کەس بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆیان پاڵاوتووه‌  ئەوانیش نێچیرڤان بارزانی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئومێد عەبدولسەلام قادر، محەممەد حەمەساڵح قادر، رێبوار عەزیز مستەفا، هیوا عەبدوڵڵا خدر.
به‌ پێی یاسا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێن هه‌لده‌بژێردرێت.