سبه‌ی موچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت

29.05.2019
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌ران دابه‌ده‌كات.
به‌ پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز رۆژی چوارشەممە 29ی ئایار موچەی یەکەی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، هاوکات رۆژی پێنچشەممە 30ی ئایار موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دابەشکردنی مووچە رایگەیاند "پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین. بەڵام ئێمە تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەکمان لە بەغداوە بۆ نەهاتووە کە بتوانین هەموو مووچەکان بدەین. بەڵام بەو بڕە پارەیەی لەبەردەستماندایە پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی دەکەین". 

زۆرترین خوێندراو