چێڵسی بووبه‌ پاڵه‌وانی یۆرۆپالیگ

30.05.2019
جەماوەر نیوز
یانەی چێڵسی له‌نده‌نی نازناوی یۆرۆپالیگیان لە له‌سه‌ر حسابی ئه‌رسیناڵ به‌ ده‌ستهێنا.
‌ یاریگای ئۆڵیمپی باکو بووه‌ مه‌یدانی ڕوو به‌ڕوبونه‌وه‌ی دێربی پایتەختی بەریتانیا، ئه‌و یاریگایه‌ چێڵسی و ئارسیناڵی بۆ دووەم گەورەترین پاڵەوانێتی ئەوروپا لەسەر ئاستی یانەکان کۆکردەوە.
چێڵسی توانی به‌ ئه‌نجامی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ 1گۆڵ یاریه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت و ببێته‌ پاڵه‌وانی یۆرۆپالیگ.
ئەم نازناوە یەکەم نازناوی ماوریزیۆ ساری، راهێنەری یانەی چێڵسییە، هەروەها ئەو یانەیە بووە یەکەم یانە لە دوای ساڵی 2008 نازناوەکە بباتەوە و هیچ یارییەکیش نەدۆڕێنێت، هاوکات ئۆلیڤێ جیرۆ، هێرشبەری یانەکەش بە 11 گۆڵ بووە گۆڵکاری ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگ.

زۆرترین خوێندراو