ئیسڕایل به‌موشه‌ک وه‌ڵامى هێرشه‌کانى سوریا ده‌داته‌وه‌

03.06.2019
جەماوەر نیوز
حکومه‌تى سوریا ده‌ڵێت هێرشى ئیسڕایل بۆ سه‌ر ناوچه‌کان له‌ باشورى وڵات سێ سه‌ربازى کوشتوه‌ و چه‌ندین سه‌ربازى دیکه‌شى بریندارکردوون.

وته‌بێژى سوپاى ئیسڕایل له‌ سه‌ر تویته‌رى خۆى هێرش بۆ سه‌ر ناوچه‌کان له‌ باشورى سوریاى پشتڕاست کردوه‌ و ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌ له‌ کاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاویشتنى دوو موشه‌ک له‌ سوریاوه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

ده‌زگاى هه‌واڵى حکومه‌تى سوریا به‌یانى یه‌ک شه‌مه‌ به‌ وته‌ى کاربه‌ده‌ستێکى سوپایى که‌ ناوى نه‌هێنراوه‌ ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه‌ بۆ سه‌ر بنکه‌کانى سوپا له‌ ناوچه‌ى "قنیتره‌" له‌ نزیک سنورى ئیسرایل بووه‌.

ئه‌و هێرشه‌ چه‌ند کاتژمێر دواى ئه‌وه‌ ئه‌نجام درا که‌ سوپاى ئیسرایل که‌هه‌واڵى   هێرشى سوریا بۆ سه‌ر به‌رزاییه‌کانى گۆلانى بڵاوکرده‌وه‌وئاماژه‌شى به‌وه‌کردووه‌ که‌زیانى گیانى به‌ دواوه‌ نه‌بووه‌.




ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 

زۆرترین خوێندراو