ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ خورماتوو بريندار و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌

03.06.2019
جەماوەر نیوز
دیار ئاواره‌
له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێکى چێنراو به‌ دوو جوتیارى به‌ ڕه‌گه‌ز تورکمان له‌ نزیک شارۆچکه‌ى خورماتوو یه‌کێک له‌ جوتیاره‌كان گیانی له‌ ده‌ستدا و ئه‌وه‌ى دیکه‌يان به‌ سه‌ختى برینداربوو.
عه‌مید حسێن عه‌لى ,به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارۆچکه‌ى خورماتوو به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێکى چێنراو به‌ دوو جوتیار له‌ نزیک گوندى قه‌ره‌نازى سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ى خورماتوو یه‌کێک له‌ جوتیاره‌کان گیانى له‌ ده‌ستدا وئه‌وه‌ى دیکه‌شیان به‌ سه‌ختى برینداربو.
ناوبراو وتيشى دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌‌ ده‌ست به‌جێ هێزه‌ ته‌ناهییه‌کان گه‌یشتنه‌ شوێنى ڕووداوه‌که‌و برینداره‌که‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردن ولێکۆڵینه‌وه‌ش له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستى پێکردووه‌.
به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌وتووة ئه‌و دوو جوتیاره‌ به‌ ڕه‌گه‌ز تورکمانى شیعه‌ مه‌زهه‌بى دانیشتووى ناوچه‌که‌ن.

زۆرترین خوێندراو