له‌ ئه‌رجه‌نتین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا

04.06.2019
جەماوەر نیوز
دوێنی دووشه‌ممه‌ 3ی حوزه‌یران له‌ بوینس ئایرس خۆپیشاندانی ده‌ هه‌زار كه‌سی به‌ڕێوه‌چوو بۆ ئیدانه‌كردنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان.
له‌ خۆپشاندانه‌كه‌دا داوای مافی ئافره‌تانیان كرا.
كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تان ساڵانه‌ ئه‌م حۆپیشاندانه‌ ئه‌نجامده‌دات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و دژی توندوتیژی ئافره‌تان.
به‌ دروشمی " ئێمه‌ ئازادین له‌ ژیان " ئافره‌تان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوای مافه‌كانی ئافره‌تانیان كرد.
به‌پێی ئامار له‌ ئه‌رجه‌نتین ته‌نها له‌ ساڵی 2018دا 278 ئافره‌ت كوژراون.
له‌ ساڵی 2015 ساڵانه‌ له‌ 3ی مانگی حوزه‌یراندا خۆپیشاندانی ئافره‌تان ئه‌نجامده‌درێت.