ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستان و سوپای میسر به‌رده‌وامه‌

06.06.2019
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی ناخۆی میسر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ تیرۆرست له‌ شاری عریش له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سینا هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر پۆلیس.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ناخۆی میسر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆرستان ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ 5ی حوزه‌یران ژماره‌یه‌ك تیرۆرست چونه‌ ناو ماڵێكه‌وه‌ و رووبه‌ڕووی پۆلیسی شاری عریش بونه‌ته‌وه‌.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر 14 كڵاشینكۆف و سی بۆمب و14 تیرۆریست به‌ دیل گیراون .
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناخۆی میسر هاتووه‌  8 سه‌ربازی میسری كوژراوه‌ و 5 له‌ تیرۆریسته‌كان كوژراوه‌

زۆرترین خوێندراو