به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی ده‌كات

10.06.2019
جەماوەر نیوز
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یران به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، به‌ یاوه‌ری فاتیح ڕه‌ئوف، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد له‌ لایه‌ن به‌ڕێز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، جێگری به‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردیتان وژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی پێشوازی گه‌رمیان لێكرا.
له‌ دێداره‌كه‌دا باس له‌ گۆڕانكاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا و به‌ گرنگیه‌وه‌ باس له‌ دۆخی ئێستای هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا هه‌ردوو لا هاوڕابوون له‌سه‌ر یه‌كڕیزی نێو لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌ چاره‌نوسساه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفه‌ته‌كان به‌ گفتوگۆ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ناكۆكی سیاسی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كورد.
له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراو به‌ گرنگیه‌وه‌ باس له‌ به‌شداری كارای لایه‌نه‌كان كرا له‌ پێناو خزمه‌تكردنی جه‌ماوه‌ری كوردستان.
هه‌ر له‌ ته‌وه‌ری دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باس له‌ دۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا

زۆرترین خوێندراو