به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی ده‌خوات

10.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و شاندێكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی ده‌خوات.
له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان زیاتر له‌ هه‌زار میوانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی به‌شداری به‌ڕێوه‌چونی مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
بڕیاره‌ به‌رهه‌م ساڵح ، سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ و محه‌مه‌د حه‌لبوسی ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

زۆرترین خوێندراو