پاش كه‌مێكی تر مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رێوه‌ده‌چێت

10.06.2019
جەماوەر نیوز
پاش كه‌مێكی تر له‌ هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا رێوڕەسمی سوێنخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بونی زیاتر له‌ هه‌زار میوانی ناخۆ و ده‌ره‌وه‌ بەڕێوەدەچێت.
 ئەمڕۆ لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌رۆكی حزبه‌ كوردستان و عێراق و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان بەشداری دەکەن و له‌ ئێستاشدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ میوانان گه‌شتونه‌ته‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا و بڕیار پاش كه‌مێكی تر نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی بخوات.