له‌ سلێمانی ده‌ستده‌گیرێت به‌سه‌ر 200 پارچه‌ مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌

11.06.2019
جەماوەر نیوز
به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه،‌ لیژنەی هاوبه‌شه‌كان بڕێكی زۆر مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ له‌ناوده‌به‌ن.
له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمایینه‌وه‌ بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی جۆراوجۆردا گیراوه‌ كه‌ به‌هۆی ‌به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه‌خراپ بوون و شیاوی به‌كارهێنان نین.
ده‌رباره‌ی بڕ و جۆری ئه‌و پاككه‌ره‌وانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ راپۆرتی رۆژانه‌كه‌یاندا هاتووه‌كه؛‌‌‌ 200 پارچه‌‌یه‌ و جۆره‌كانیشیان له‌ شامپۆ، زاهی قاپ شتن، سابوون و فاست پێكهاتووه‌.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و ماددانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت، له‌كاتی بازاڕكردن و ‌ كڕینی ئه‌و پێداویستیانه‌ی رۆژانه‌ به‌كاری ده‌هێنن، به‌وردی سه‌رنجی مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی كاڵاوشمه‌كه‌كان بده‌ و له‌كاتی هه‌بوونی كاڵای ماوه ‌به‌سه‌رچوودا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌ره‌وه‌.  
لیژنه‌ی سێ، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه‌ سه‌ردانی بازاڕ و دوكان و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كات و رێنمایی پێویست به‌ خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌دات و له‌ هه‌بوونی سه‌رپێچی ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ببنه‌وه‌، له‌ دوباره‌كردنه‌وه‌یدا شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.