هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت

14.06.2019
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازاری 2019ی فه‌رمانبه‌ران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 16ی حوزه‌یران موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دادی حكومه‌تی‌ هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.
بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و چەند وەزارەتێکی دیکەش دابەشدەکرێت. 
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ وه‌زاره‌تی دارایی موچه‌ی مانگی ئازاری هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه‌ و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی له‌ كۆتایی مانگی ئایار دابه‌شكرد و پێشتر وه‌زیری دارایی ڕایگه‌یاند هه‌موو 30 ڕۆژ جارێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت.

زۆرترین خوێندراو