تۆمه‌تبارێك به‌دراوی‌ ساخته‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت

14.06.2019
جەماوەر نیوز
پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق، تۆمه‌تبارێك به‌بڕێك دراوی‌ ساخته‌ی‌ ئه‌مریكییه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی هاتووه‌ پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ پێویست‌و به‌دواداچونی‌ ورد مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ بڕی‌ 400 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ پێبوه‌و سه‌رقاڵی‌ ساغكردنه‌وه‌ی‌ بووه‌.
له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا تۆمه‌تبار كه‌سێكی‌ دیكه‌شی‌ له‌گه‌ڵدا بوه‌و له‌ ئێستادا هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ به‌بریاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (289، 298) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون.
پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كردونه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ دراوه‌ ساخته‌كه‌

زۆرترین خوێندراو