به‌ ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ له‌ دوای دامه‌زراندن هه‌ژمار ده‌كرێت

15.06.2019
جەماوەر نیوز
به‌ ده‌ستھێنانی بڕوانامه‌ له‌ دوای دامه‌زراندن له‌ عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لە نووسراوێكدا كه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ بڕوانامه‌یان دوای دامه‌زراندینان به‌ده‌ستهێناوه‌ بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو هیچ ڕێگرییه‌ك نییه‌ له‌ هه‌ژماركردنی بڕوانامه‌ی خوێندنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ به‌بێ وه‌رگرتنی موڵه‌تی خوێندن به‌ده‌ستیانهێناوه‌ و به‌ پێویستیشی نازانن گشتاندنی بۆ بكرێت.

زۆرترین خوێندراو