شاندێكی ڕیال مه‌درید گه‌شته‌ هه‌ولێر

15.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 15ی حوزه‌یران شاندێكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی گه‌شته‌ هه‌رێمی كوردستان.
شانده‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید  له‌ 3 كه‌س پێكهاتبووه‌ گه‌یشتنه‌ شاری هه‌ولێر بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه‌.
شانده‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ مه‌به‌ستی چاودێریكردن و دۆزینه‌وه‌ی یاریزانانی به‌هره‌مه‌ند هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم و  سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك ئه‌كادیمیا و فێرگه‌ وه‌رزشییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و چاویان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار 15 ساڵانه‌وه‌یه‌.
له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ستنیشانكردنی هه‌ر یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ندی كورد  راسته‌وخۆ شانده‌كه‌ ئاماده‌كاری و كارئاسانی بۆ ده‌كه‌ن بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ ئه‌كادیمیای ریال مه‌درید له‌ ئیسپانیا

زۆرترین خوێندراو