خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود

19.06.2019
جەماوەر نیوز
ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 18ی حوزه‌یران له‌ گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ نوری، ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسی و نه‌وزاد عبدولقادر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێشوازیان له‌ به‌ڕێزان د.نوره‌ الزائیرى، به‌رپرسی ڕێکخراوى مافى مرۆڤى ئه‌ڵمانی و گوڵاڵه‌ جه‌لال، به‌رپرسی سه‌فیرى، سه‌لام و ڕێکخراوى ئاشتى جیهانى و به‌رێز ئه‌حمه‌د عه‌تا، لێپسراوى ڕێکخراوى مافى مرۆڤى عێراقى و لێپسراوى ڕێکخراوى پاراستنى مافى مرۆڤى سلێمانى و به‌رپرس و ڕاگه‌یاندنى ڕه‌وتى حیکمه‌ى نیشتیمانى و دکتۆر سه‌لام هه‌مه‌وه‌نى، سه‌فیرى سه‌لامى جیهانى سلێمانى و شێخ ناهچ ئه‌لمه‌ولا، سه‌رۆکى شێخى عه‌شایرى عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شیخ عیراقیه‌ کرد.
 وێڕاى به‌خێرهێنانیان به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ر بارو دۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ و عێراق به‌گشتى و پرسی پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد و هیواى خواست که‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان هه‌نگاوی جدى بنێن بۆئه‌وه‌ى به‌زووترین کات حکومه‌ت پێکبهێنرێت و تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌تى زیاترى هاوڵاتیان بکرێت.
له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود باسی له‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد وتی پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كاربكه‌ن بۆ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ پێشكه‌وتنی ئابووری و بازرگانی و كه‌رتی گه‌شتوگوزار و كه‌رته‌كانی تر گه‌شه‌ی زیاتر به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێت.
میوانان ڕۆڵى به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود وحزبی سۆسیالیستیان به‌گرنگ باسكرد له‌ خه‌بات و تێکۆشان و یه‌كخستنی لایه‌نه‌كان له‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ناكۆكی و له‌و پێناوه‌شدا قوربانیه‌کى زۆری داوه‌.
له‌ کۆتایدایی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا میوانان خه‌ڵاتى ڕێزلێنانیان به‌خشیه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود.
 شاندی میوان سه‌ردانى گڵکۆى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمودیان کرد و تاچه‌گوڵینه‌ى ڕێز وه‌فان له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ دانا .

زۆرترین خوێندراو