سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌دان

20.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یران نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌شته‌ به‌غداد و له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازی كرا و له‌ ئێستادا له‌ كۆبونه‌وه‌دان.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆبه‌غداد بۆ تاوتوێكردنی پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداده‌ و له‌ نێویشیاندا پرسی نه‌وت و بودجه‌ تاوتوێده‌كرێت.
بڕیاره‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبێته‌وه‌.