سبه‌ی پله‌ی گه‌رمای هه‌رێم به‌رزده‌بێته‌وه‌

22.06.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی  كەش وھەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌شناسی هه‌رێم  ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ تۆزێكی سوك.
كه‌شناسی هه‌رێم پێشبیی  بەرزترین پلەی گەرمای پارێزگاكانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه‌ لە ھەولێر 39 و لە سلێمانی 38 و دھۆك 39 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 41 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەش وھەوای سبەی یه‌ك شه‌ممه‌ كەشناسی پێشبینی دەكات ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.

زۆرترین خوێندراو