سبه‌ی پله‌ی گه‌رمایی هه‌رێم به‌رزده‌بێته‌وه‌

23.06.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كەش و ھەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 23ی حوزه‌یرانی بڵاوكرده‌وه‌ ئاسمان ساماڵ دەبێ.
كه‌شناسی بەرزترین پلەی گەرمای پارێزگاكانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه‌ لە ھەولێر 41 و لە سلێمانی 40 و دھۆك 39 پلە، لە كەركوك بەرزترین پلەی گەرما 42 پلەی سیلیزی دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كەش و ھەوای سبەی دوو شه‌مه‌ 24ی حوزه‌یرانی بڵاوكرده‌وه‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما به‌به‌راورد به‌ ئه‌مرۆ بەرز دەبێتەوە.

زۆرترین خوێندراو