ده‌نگدان له‌ ئیستانبول كۆتایی هات و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد

23.06.2019
جەماوەر نیوز
ده‌نگدانی شاره‌وانی له‌ ئیستانبوڵ كۆتایی هات و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی گه‌وره‌ شاری ئیستانبوڵ ده‌ستی پێكرد و بڕیاره‌ ئه‌مرۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ ڕابگه‌یه‌نرێت.
كاتژمێر (8:00) سه‌رله‌به‌یانی بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌رانی ئیستانبوڵ كرایه‌وه‌ و له‌ 39 ناوچه‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی به‌ڕێوه‌چوو، كاتژمێر (5:00) ئێواره‌ كۆتایی به‌ ده‌نگدان هاتوو و بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا داخران.
زیاتر له‌ ده‌ ملیۆن ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانی هه‌بوو له‌ ئیستانبوڵ و دوو ملیۆن و نیو كورد له‌ ئیستانبوڵ مافی به‌شداریكردنی له‌ ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ هه‌بوو.
لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران نوێنه‌كرایه‌وه‌ و هه‌مان لیستی تۆماری هه‌ڵبژاردنی 31ی ئازاری 2019بوو.

زۆرترین خوێندراو