متمانه‌ به‌ سێ وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی درا

24.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یران به‌ ئاماده‌بونی 233 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر  پۆسته‌ به‌تاڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی درا.
له‌ پاش 200 رۆژ له‌ پێكهینانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌نگ له‌سه‌ر ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ دران كه‌ بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی (ناوخۆ، به‌رگریی، په‌روه‌رده‌، داد) پێشكه‌شكران.
له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ درا به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ( لیوا نه‌جاح عه‌لی شه‌مه‌ری وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی و یاسین یاسری وه‌ك وه‌زیری ناوخۆی و فاروق ئه‌مین شوانی وه‌ك وه‌زاره‌تی داد) ، به‌ڵام سه‌فانه‌ حه‌مدانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق نه‌یتوانیووه‌ متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستبهێنێ و ڕه‌تكرایه‌وه‌.