كوردێك بوو به‌ وه‌زیری عێراق

24.06.2019
جەماوەر نیوز
له‌ دانیشتنی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی درا.
یه‌كێك له‌ كاندیده‌كه‌ن بۆ پۆستی وه‌زیری داد فاروق ئه‌مین شوانی بوو متمانه‌ی پێدرا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
لای خۆشییه‌وه‌ پێش ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگیگه‌یاند رێككەوتنێك لەنێوان پارتی و یەكێتی لەسەر ناوی فاروق شوانی ھەیە، فراكسیۆنەكانی دیكەش باوەڕناكەم ھیچ قسەیەكیان لەسەر ھەبێت، چونكە پێشتر ئەو بابەتە لەنێوان پارتی و یەكێتی ناكۆكی لەسەر ھەبووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی خولی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند
کاک حاکم فاروق ئه‌مین کەسایەتییەکی بێلایەن و خاوەن ئەزمون و کەرکوکی یەکی دڵسۆز و دەست پاکه‌.