وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر خوێندكاره‌ باڵاپۆشه‌كه‌ هاته‌ ده‌نگ

24.06.2019
جەماوەر نیوز
شەوی رابردوو دوای ئاشكراكردنی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتیه‌كانی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی، لەمەراسیمەكەدا یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی سەر ئاستی هەرێم ئامادەبوون، كچە خوێندكارێك بەجلوبەرگی باڵاپۆشیەوە (نیقاب) دەركەوت و هاتە ریزی پێشەوە، بەڵام دواتر لە لایەن رێكخەرانی مەراسیمەكەوە برایە دواوەو  له‌ تۆره‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان كاردنه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هانیا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ لیژنەى ڕێکخستنى مەراسیمی راگەیاندنى ئەنجامى ئەزموونە گشتییەکان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات " بەداخەوە کۆمەڵێک کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بۆ مەبەستێکى دیاریکراو، کەوتوونەتە تەقەو پڕوپاگەندەى ناڕاست و نەشیاو لەسەر دیمەنێکى مەراسیمەکە کە گوایە "قوتابییەکى باڵاپۆش" خراوەتە دواوە".
هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو بۆ بەرچاوڕوونى هەمووان ڕایدەگەیێنین کە بردنەدواوەى قوتابییەکە هیچ پەیوەندى بە باڵاپۆشییەکەیەوە نەبووە، بەڵکو لە ڕێکخستنى یەکەم و دووەم و سێیەمەکانى ئاستى هەرێم و لە چوارچێوەى ڕیزبەندى،   داوا لە سێیەمەکان کراوە بچنە پشتەوە و دووەمەکان لە ڕێزى دووەم و یەکەمەکانیش لە پێشەوە بووەستن، ئەم قوتابییەش ئاستى دووەمى بە دەست هێنا بوو، بۆیە برایە ڕیزی دووەم..

دەقی روونکردنەوەی لیژنەى ڕێکخستنى مەراسیمی راگەیاندنى ئەنجامى ئەزموونە گشتییەکان:
بەداخەوە کۆمەڵێک کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بۆ مەبەستێکى دیاریکراو، کەوتوونەتە تەقەو پڕوپاگەندەى ناڕاست و نەشیاو لەسەر دیمەنێکى مەراسیمەکە کە گوایە "قوتابییەکى باڵاپۆش" خراوەتە دواوە.
بۆ بەرچاوڕوونى هەمووان ڕایدەگەیێنین کە بردنەدواوەى قوتابییەکە هیچ پەیوەندى بە باڵاپۆشییەکەیەوە نەبووە، بەڵکو لە ڕێکخستنى یەکەم و دووەم و سێیەمەکانى ئاستى هەرێم و لە چوارچێوەى ڕیزبەندى، داوا لە سێیەمەکان کراوە بچنە پشتەوە و دووەمەکان لە ڕێزى دووەم و یەکەمەکانیش لە پێشەوە بووەستن، ئەم قوتابییەش ئاستى دووەمى بە دەست هێنا بوو، بۆیە برایە ڕیزی دووەم. ئەگەر ئێمە هەر نیەتێکى دیکەمان هەبوایە ئەوا هەر لە سەرەتاو بە مەرج بانگهێشتمان دەکرد.
ئەم پروپاگەندانە هەوڵێکە بۆ شاردنەوەى ئەو سەرکەوتنەى پڕۆسەى ئەزموونەکانى ئەمساڵ کە ئاستى دەرچوون بە بەراوردى ساڵى ڕابردوو، دوو بەرامبەرە.
ئێمە لە وەزارەتى پەروەردە لە ئەمڕۆوە ڕێکارى یاسایى بەرامبەر هەر ناوزڕان و تەشهیرێک دەگرینەبەر و سکاڵاى لەسەر تۆمار دەکەین.
لیژنەى ڕێکخستنى مەراسیمى
ڕاگەیاندنى ئەنجامى ئەزموونە گشتییەکان