جه‌ماوه‌رنیوز سیڤی وه‌زیری دادی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌

24.06.2019
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ 24ی حوزەیرانی به‌ ئاماده‌بونی 233 ئه‌ندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەزۆرینەی دەنگ متمانە به‌خشرایه‌ حاكم فاروق ئەمین شوانی وەك وەزیری دادی عێراق.
حاكم فاروق ئه‌مین شوانی یه‌كێكه‌ له‌ حاكمه‌ كورده‌كان، كه‌ له‌ دادگای باڵای  تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك له‌ ساڵی 2003 ه‌وه‌ تائێستا به‌رده‌وام بووه‌ له‌ كاركردن و ئه‌مرۆش وه‌ك وه‌زیری داد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی پێدرا.