هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین قه‌ته‌ری دوورخسته‌وه‌ له‌ كوپا ئه‌مریكا

24.06.2019
جەماوەر نیوز
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ سێهه‌م یاری كۆمه‌ڵه‌كان له‌ جامی كوپا ئه‌مریكا به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ هه‌لبژارده‌ی قه‌ته‌ری برده‌وه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ش به‌ دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی داهاتووی  كوپا ئه‌مریكا.
ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر (10:00)ی شه‌و له‌ قۆناغی هه‌شتی كوپا ئه‌مریكا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌نزیولا ده‌بێته‌وه‌.
مێسی دوای بردنەوەی یارییەکە ڕایگه‌یاند هیچ بوارێک نییە بۆ هەڵەکردن، لە یاریی داهاتوودا بەرامبەر هەڵبژاردەی فه‌نزیولا و دەبێت بەشێوەیەکی زۆرباش مامەڵە بکەین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ فێلیکس سانچێز، راهێنەری قەتەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند بەشێوەیەکی گشتی لە کۆپا ئەمریکا ئاستێکی بەرزمان پێشکەشکرد .
ناوبراو وتیشی بەشێوەیەکی گشتی ئەم پاڵەوانێتییە، رێگەیەکە بۆ ئەوەی باشتربین و ئەزموونی زیاتر بۆ رکابەرییەکانی داهاتوو پەیدابکەین، ئاستی هەڵبژاردەکەم بەگشتی و یاریزانەکان بەتایبەتی زۆرباش بوو، ئێمە بەو هەستەوە ماڵئاوایی دەکەین، کە توانیمان ئاستێکی بەرز پێشکەشبکەین.