وه‌زاره‌تی ناخۆ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی كارمه‌ندانی له‌ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

24.06.2019
جەماوەر نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم له‌ نوسراوێكدا كه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ كارمه‌ندانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌ نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌  ماوەیەكە تێبینی دەكرێت ئەفسەران و كارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، هاتووچۆی دەرەوەی وڵاتانی دەورووبەر دەكەن، هەندێكیان لەنێوان وڵاتانی دەورووبەری هەرێم كاری بازرگانی دەكەن.
هه‌ر له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو  بەهەموو شێوەیەك هاتوچۆی كارمه‌ندان و  ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناخۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بەبێ‌ مۆڵەتی فەرمی ( تێدا هۆكاری سەردانەكەی دیاریكرابێت) قەدەغەیە

زۆرترین خوێندراو