كاری شۆفێری ته‌كسی له‌ مامۆستایان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

28.06.2019
جەماوەر نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ داوا له‌ گشت به‌ڕێوه‌به‌ری قۆتابخانه‌كان ده‌كات كار له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌ی كاری شۆفێری ته‌كسی بكه‌ن.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو سەرجەم بەڕێوەبەرەکان ئاگادار دەکەین کە ماوەیەکی زۆر کەم ماوە بۆ پڕ کردنەوەی بەڵێننامەی شۆفێری تەکسی تکایە لە ماوەی دیاری کراو و بەپێ ی ئەم نوسراوە کاری لەسەر بکەن.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ کەس پەنجە مۆر بۆ کەس نەکات لەو حاڵەتەدا بەڕێوەبەر و کەسی و سەرپێچکار بەرپرسن . 
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری شۆفێری ته‌كسی له‌ كارمه‌نده‌كانی قه‌ده‌غه‌كرد.

زۆرترین خوێندراو