دادگای ڕه‌سافه‌ بڕیاری ئەستۆپاکی ڕێبوار تاڵەبانی دەرکرد

30.06.2019
جەماوەر نیوز
دادگای رەسافە لە بەغداد بڕیاری بەرائەت و ئەستۆپاکی ڕێبوار تاڵەبانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت لە هەموو ئەو تۆمەتانە دەرکردووە کە ڕاکان جبووری، پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی کەرکوك ئاراسته‌ی کردبوو.
بەپێی زانیارییەكان دۆسیەی ڕێبوار تاڵەبانی بە تەواوی داخراوە و لەمڕۆوە دەتوانێت وەك سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك به‌ وه‌كاله‌ت بە فەرمی کارەکانی ڕایی بکات و داوای قەرەبووی ماددی و مەعنەویش بکات.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و حزبی سۆسیالیست پشتاونی ته‌واویان له‌ ڕێبوار تاڵه‌بانی كرد ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ هه‌موو هاوكاریه‌ك، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و حزبی سۆسیالیست ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاڕیزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند ته‌نها حزبی سۆسیالیست و پارتی پشتیوانیان لێكردووم.

زۆرترین خوێندراو