که‌شتیوانه‌ تورکه‌کان له‌لیبیا ئازاد ده‌کرێن

01.07.2019
جەماوەر نیوز
هێزه‌کانى خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ لیبیا ئه‌و شه‌ش که‌شتیوانه‌ تورکه‌یان ئازاد کرد که‌ ده‌ستبه‌سه‌ریان کردبوون.

ئاژانسى ئانادۆڵ بڵاویکرده‌وه‌ که‌ سه‌رچاوه‌ دیپلۆماتییه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن که‌ هێزه‌کانى خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ لیبیا ئه‌و شه‌ش که‌شتیوانه‌ تورکه‌یان ئازاد کردووه‌ که‌ ده‌ستبه‌سه‌ریان کردبوون.

سه‌رچاوه‌ دیپلۆماتییه‌کان سه‌رنجیان خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌یش که‌ کارمه‌نده‌ تورکه‌کان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کۆمپانیا لیبیاییه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو که‌شتییه‌که‌ و به‌ ئاره‌زووى خۆیان بڕیاریان داوه‌ به‌رده‌وام بن له‌ کارکردن.