ئوردن داواى ئازادکردنى سێ هاوڵاتیه‌ رفێندراوه‌که‌ى له‌لیبیا ده‌کات

02.07.2019
جەماوەر نیوز

ئوردن داواى له‌ حکومه‌تى لیبیا کرد ئه‌و سێ هاوڵاتیه‌ى ساڵى پار له‌ لایه‌ن میلیشیاکانه‌وه‌ ڕفێنران ئازاد بکات.

به‌ گوێره‌ى لێدوانه‌که‌ موحه‌مه‌د تاهیر سیاله‌ که‌ گوتبووى له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى سه‌رۆکى لیبیا ئه‌و خۆى به‌ دواداچونى بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ کردوه‌.

هه‌روه‌ها سیاله‌ وتیشى ئازادکردنى ده‌ستگیرکراوه‌کان به‌هۆى یه‌کێک له‌ گروپى میلیشیاکانه‌وه‌ دواخرا ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدرانى لیبى به‌م دوایانه‌ که‌یسه‌که‌یان ڕاده‌ستى لێکۆلێنه‌وه‌ى گشتى کردوه‌ بۆ ئازاد کردنى ده‌ستگیرکراوه‌کان.

هه‌روه‌ها له‌ لێدوانه‌که‌دا هاتوه‌و که‌ ئوردن چه‌ندین جار به‌فه‌رمى په‌یوه‌ندى به‌ لیبیاوه‌ کردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئازادکردنى ده‌ستگیرکراوه‌کان .

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن گوتى ده‌ستگیرکراوه‌کان بۆ کارى بازرگانى تایبه‌ت له‌ لیبیا بوون.

شیانى باسه‌ ئوردن له‌ مانگى نۆى ساڵى 2014 وه‌ هۆشیارى داوه‌ته‌ هاوڵاتیانى که‌ سه‌ردانى لیبیا نه‌که‌ن به‌هۆى مه‌ترسى ئاسایش له‌و وڵاته‌دا.




ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا