شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌هێز ڕوو له‌ عێراق ده‌كات

03.07.2019
جەماوەر نیوز
به‌ پێی پێشبینیه‌كانی ده‌زگای كه‌شناسی عێراق، له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌هێز ڕوو له‌ عێراق و كوه‌یت وسعودیه‌ ده‌كات.
سادق عه‌تیه‌، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌ رایگه‌یاند شه‌پۆله‌ گه‌رماكه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات، كه‌ ده‌گاته‌ نزیك 50 پله‌، ناوچه‌كانی باشووری عێراق، كوه‌یت و سعوودیه‌ش ده‌گرێته‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمایه‌ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و دواتر پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن.