بۆ چاودێریكردنی بازاڕ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت كۆبونه‌وه‌

03.07.2019
جەماوەر نیوز
ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 2ی ته‌موز وڵاتانی به‌رهه‌م هێنی نه‌وت له‌ ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی "ئۆپیك" له‌ ڤێنا كۆبونه‌وه‌ بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر په‌یمانامه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاری مه‌ودا درێژ به‌ ئامانجی جێبه‌جێكردنی جێگیركردنی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا.
.ئه‌لكسندر نوفاك، وه‌زیری وزه‌ی ڕوسیا ڕایگه‌یاند په‌یماننامه‌ی هاوكاری پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاری ئاینده‌ بێت، ئه‌م په‌یمانامه‌ ده‌بێته‌ سه‌كۆیه‌ك بۆ چاودێركردنی بازاڕی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و وه‌ڵاندانه‌وه‌ی خێرای هه‌ر كه‌موكورتێك.
ناوبراو وتیشی هه‌نگاوی واژۆكردنی په‌یمانامه‌كه‌ گرنگ و مێژووییه‌  بۆ ماوه‌ییه‌كی درێژ به‌رده‌وامی ده‌بێت، ته‌نها بۆ چاودێریكردنی بازاڕ نییه‌، به‌ڵكو بڕیار له‌سه‌ر نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان ده‌دات .