ئه‌رجه‌نتین سكاڵای تۆمار كرد

04.07.2019
جەماوەر نیوز
رۆژنامه‌كانی به‌رازیل، ئابرووچوونه‌كه‌ی یاری نێوان به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین ئاشكرا ده‌كه‌ن.
له‌ یاری چوار گۆشه‌ی زێڕینی جامی كۆتایی كۆپا ئه‌مریكادا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بونه‌وه‌ و یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رازیلی خاوه‌ن یاریگا كۆتای هات، به‌ڵام دوابه‌دوای ته‌واو بونی یاریه‌كه‌ ڕوداوه‌كانی نێویاریگا له‌باره‌ی ناوبژیوان هارای به‌ دوای خۆیدا هێناو و میسی كاپتینی هه‌لبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ڕایگه‌یاند ناوبژیوان دوو لێدانی سزای بۆ هه‌ژمار نه‌كردوین و جه‌مال شه‌ریفی شكاری وه‌رزشی ڕایگه‌یاند لێدانێكی سزای سه‌د له‌ سه‌د بۆ هه‌لبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین هه‌ژمار نه‌كراوه‌.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ درێژایی ماوه‌ی یارییه‌كه‌ ناوبژیوانه‌كه‌ له‌ هیچ حاڵه‌تێكدا په‌نای نه‌برده‌ به‌ر ڤار، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر حاڵه‌تی ته‌مومژاوی له‌ یارییه‌كه‌دا روویاندا و یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین داوای ڤاریان كرد. .
رۆژنامه‌كانی به‌رازیل نهێنی به‌كار نه‌هێنانی ڤاریان ئاشكراكرد و ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئامێری ڤار له‌كاركه‌وتبوو، به‌ درێژایی یارییه‌كه‌ كاری نه‌كردووه‌".
 رۆژنامه‌ به‌رازیلییه‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی به‌رازیل له‌و یارییه‌دا بووه‌ته‌ هۆكاری له‌كاركه‌وتنی ڤار و ده‌ڵێن "به‌هۆی هاتنی سه‌رۆك بۆ نێو یاریگه‌، له‌ره‌له‌ری رادیۆی سه‌رۆكایه‌تی و ڤار تێكه‌ڵبوون و به‌هۆیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رپه‌رشتیارانی ڤار و ناوبژیوانه‌كه‌ پچراوه‌".
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانی ڤار خۆشیان دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ ئامێره‌كه‌ له‌كاركه‌وتبوو، به‌ڵام ده‌ڵێن "به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌ چاكیان كردووه‌ته‌وه‌".
له‌به‌ر به‌كار نه‌هێنانی ڤار كڵاودیۆ تاپیای، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین له‌ نوسراوێكدا سه‌رجه‌م ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی نووسیوه‌ كه‌ تێیدا ناوبژیوان سته‌می له‌ ئه‌رجه‌نتین كردووه‌ و ڤاری به‌كارنه‌هێناوه‌، تێیدا نووسراوه‌كه‌ی وه‌ك سكاڵایه‌ ئاراسته‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور كردووه‌.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین، به‌فه‌رمی و به‌ واژۆی كلاودیۆ تاپیای سه‌رۆكه‌كه‌ی سكاڵایه‌كی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، له‌ دژی ئه‌و سته‌مه‌ی كه‌ ئه‌رجه‌نتینییه‌كان پێیانوایه‌ له‌ یاری به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین له‌ یاری پێش كۆتایی كۆپا ئه‌مریكا، لێیانكراوه‌.
له‌ سكاڵانامه‌كه‌دا، كه‌ له‌ 6 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌، هاتووه‌ "له‌م سكاڵانامه‌یه‌دا ته‌واوی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ ئاماژه‌پێكراون كه‌ له‌ یارییه‌كه‌دا روویانداوه‌ و ده‌یسه‌لمێنن كه‌ هیچ گومانێك له‌وه‌ نییه‌ كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین رووبه‌ڕووی سته‌م بووه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی یارییه‌كه‌وه‌، به‌ سه‌رۆكایه‌تی رۆدی زامبرانۆی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاستی یارییه‌كه‌.
هه‌روه‌ها له‌و سكاڵانامه‌یه‌دا هاتووه‌ "په‌نا نه‌بردنه‌ به‌ر ڤار له‌ دوو حاڵه‌تی گوماناویدا، گومان دروست ده‌كات، به‌تایبه‌تش كه‌ ده‌كرا ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌ ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ بگۆڕن.


زۆرترین خوێندراو