که‌عبى داوا له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌کات بانگهێشتی باڵیۆزی عیراق له‌ واشنتۆن بکات

07.07.2019
جەماوەر نیوز
که‌عبى داوا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌کات بانگهێشتی باڵیۆزی عیراق له‌ واشنتۆن بکات و هه‌مو ڕێوشوێنێکی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی لێدوانی که‌ زیان به‌ هه‌ڵوێستی وڵات ده‌گه‌ێنێت
  
جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن که‌ریم که‌عبى رۆژى شه‌ممه‌ 6-7-2019 له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا، نیگه‌رانی خۆی پێشاندا له‌ هه‌مبه‌ر لێدوانه‌کانی باڵیۆزی عیراق له‌ واشنتۆن فه‌رید یاسین و ڕایگه‌یاند که‌ لێدوانه‌کانی پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی فه‌رمی و میللى عیراقه‌ که‌ هه‌مو جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی داگیرکه‌ر له‌ فه‌له‌ستین ڕه‌تده‌کاته‌وه‌. 

هه‌روه‌ها به‌ڕێزی داوای له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ کرد ڕۆڵی خۆی ببینێت له‌ لێپرسینه‌وه‌ وبانگهێشتکردنی باڵیۆزی ناوبراو و هه‌مو ڕێوشوێنێکی گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ که‌ زیان به‌ هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ێنێت.

هه‌روه‌ها که‌عبى داوای له‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان کرد به‌دواداچون بۆ ڕێوشوێنه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بکات بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عیراق له‌ واشنتۆن.

 

نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران